لق و پۆپی زمان

لە کتێبی:
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
 2 خولەک  2270 بینین

زانایان و شارەزایان بە بناغە و لق و پۆپی زمان، زمانی ئادەمییان بردووەتەوە سەر چەند شتێک کە یەکێکیان «ئاری»یە، بنچینەی زمانی ئاری زمانی «هیندی»ی کۆنە کە پێی دەڵێن «سەنسکریتی»، «کوردی» لکێکە لە زمانی ئاری، هەروەک «ئینگلیزی» و «ئەڵمانی» و «فەرەنسی» و «ئیتاڵی» و «ئەسپانی» و «یۆنانی» و «پەهلەوی» واتە فارسی کۆن لکەکانی تریەتی، یەکێک ئەگەر زۆر باش بچێتە بنج و بناوانی ئەم زمانانەوە گەلێ وتەی وا دەبینێ لە ناویاندا کە لەیەک دەچن؛ بەڵکو یەکن {نشأة اللغة عند الانسان والطفل}. یەکێک ئەگەر باش وردبێتەوە لەم خشتەیە تێ دەگا کە زمانی ئینگلیزی و کوردی و، فەرەنسی و کوردی چەند لە یەکەوە نزیکن!

ئینگلیزی: کوردی

باد: بەد (خراپ)

ستنگ: چزووی زەردەواڵە و هەنگ کە بەبادینانی پێی دەڵێن (ئەستینگ)

جوو: جوو (جوولەکە)

هەراس: هەراس

چن: چەنە، چەناگە

جەکەل: چەقەڵ

لێگ: لاق

برۆو: برۆ

لیپ: لێو کە پێشی دەڵێن (لەپ)

درۆپ: دڵۆپ (دڵۆپە)

نەیم: ناو، نام

ئێگ: هێلکە کە بەبادینانی پێی دەڵێن (هێک)

نیو: نوێ

ئەسپن: ئەسپندار (سپیدار)

تو: دوو

پارت: پارچە

نۆ: نەء کە بە بڵباسیش پێی دەڵێن نۆ

شەیم: شەرم

لالابای: لای لایە

باند: بەند

هەنی: هەنگوین

فێری: پەری

ستار: ئەستێرە

کت، کات: پشیلە کە پێشی دەڵێن (کتک)

موون: مانگ

سپلین: سپڵ

فەذەر، فاذەر: باوک کە بەفارسی پێی دەڵێن (پدر)

دۆر: دەرگا کە پێشی دەڵێن (دەر)

بارک: بەرگ (گەڵای درەخت)

ناین: نۆ

برادەر: برا، برادەر

پرۆسپێراز: پیرۆزی (موبارەکبایی)

مەذەر، ماذەر: دایک کە بەفارسی پێی دەڵێن مادر

دۆتەر، داوتەر: کچ کە بەبادینانی پێی دەڵێن (دوێت) بە فارسیش پێی دەڵێن (دختر)

فەرەنسی: کوردی

پێ: پێ

ئوێ: ئاو

دان: دان

پاپیلون: پەپوولە

ژەنو: ئەژنۆ

 

هەروا ئەگەر بەم ڕەنگە زمانی کوردی لەگەڵ زمانەکانی تردا بەراورد بکەین، نەخوازەڵا لەگەڵ ئەڵمانیدا، گەلێ گەلێ زۆرتر و ڕێکتر دەردەچی، خۆ کوردی و فارسی هەر مەپرسە.